بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەی دارایی،لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ شاندی باڵیۆزخانەی فەرەنسا،ئاشکرایکرد کە وەستاندنی قەرزی دەرەکی ئاماژەیە بۆ باشتربوونی سیاسەتی دارایی لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە: " عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەی دارایی،پێشوازیی لە وەفدێکی هاوپەیمانی ئابووری کرد لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغداد و لە میانی کۆبوونەوەیەکدا پێداچوونەوە بە دۆخی دارایی و ئابووری وڵات کرا، هەروەك ڕۆڵی لیژنەی دارایی لە چاودێریکردنی خەرجییەکان و جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتیدا بەگرینگ هەڵسەنگێندرا و لەوڕوانگەیەوە "عەتوانی" ئاماژەی بەو ئەولەویەتانەدا کە لیژنەکە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکات،لە پێش هەموویانەوە زۆرترین داهاتی غەیرە نەوتی و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی هەڵاوسانی نرخی نەوتی جیهانی لەسەر ئابووری عێراق، ئەوە جگە لە ئامادەکردنی یاسا و پاکێجێکی گرینگ کە گۆڕانکاری چۆنایەتی لە کەرتی دارایی و بانکیدا دروست دەکات.
ڕوونیشیکردەوە : کە کەمبوونەوەی قەرزی دەرەکی ئاماژەیە بۆ باشتربوونی سیاسەتی داراییمان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : "عەتوانی" باسی لەوە کرد کە کەمبوونەوەی قەرزی دەرەکی دوای پێداچوونەوە بووە بە ئیمکانی ئەو قەرزانە،و دەستکردن بە گەڕاندنەوەی قەرزە کۆنەکان، و پابەندبوون تەنها بە قەرز بۆ پڕۆژە بەرهەمدارەکان کە داهاتی پارە بەدەست دەهێنێت و نەک بۆ کەرتەکانی بەکاربەر،هەروەك "عەتوانی" داوای لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرد بە بەجدی بێنە ناو بازاڕی عێراقەوە، بەتایبەتی کە پێشتر ئەزموونی سەرکەوتوویان هەبووە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، هەروەك عەتوانی باسی کرد : بڕگەکانی بودجەی گشتی دەرفەتی ئەوەی بە حکومەت بەخشی کە هانی کۆمپانیا بیانییەکان بدات بۆ وەبەرهێنانی پارەکانیان لە عێراق و گرێنتی و سەلامەتی سەرمایەکانیان ، لای خۆیەوە شاندی فەرەنسی دڵخۆشی خۆی لەم دیدارە بەرهەمدارەدا دەربڕی و جەختی لەسەر ویستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە بوارە جیاجیاکانی گەشەپێدان لەگەڵ عێراق بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بپارێزێت.