بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حسناوی "وەزیری تەندروستی،پڕۆژ و بەرنامەیەکی نوێیی بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کارەکان بەردەوامن بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی 5 نەخۆشخانەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆ دەبوانی ماددەی هۆشبەر.
"حەسناوی"وەزیری تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت کار بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە دەکات، یەکێکیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و ڕاگیراون، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت دوو سەنتەر بۆ چاکسازی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا بەڕێوەدەبات، یەکەمیان کەناڵ و دووەمیان سەنتەری عەتا ئەوە جگە لە نەخۆشخانەی ئیبن ڕوشدی.
ڕاشیگەیاند : لە سەرجەم نەخۆشخانەیەکی گشتی لە پارێزگاکان بەشێکی تایبەت هەیە بۆ چارەسەری ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەر، جگە لە نەخۆشخانەی حەیات لە دیوانیە کە بەم دواییە کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : پڕۆژەی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندان،کە گرنگترینیان دروستکردنی نەخۆشخانەیەکە لە بەسرە، جگە لە پێنج نەخۆشخانەی تری نوێ،لە پێنج پارێزگادا،هەروەها تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەم پڕۆژانە لە ئێستادا لە تەواو بووندایە، هەروەك کلینیک لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بەردەستە.
وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر پێویستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری جددی لەڕێگای ڕاگەیاندن و کۆبوونەوەی پێویست و هەموو چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم دیاردەیە کردەوە، و داوای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی هۆشیاری گەورەی لە زانکۆکانی عێراقدا کرد.
ئەوەشی خستەڕوو : کە بەبێ هاودەنگی و هاوکاری کۆمەڵگا ناتوانین ئەم کێشە مەترسیدارە کەم بکەینەوە.