فەرمانگەی سەرژمێری هەولێر : پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە ماڵەوە ئامادەبن

ناوخۆ
  • 17-11-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر ڕایگەیاند : تیمەکانی سەرژمێری بەردەوام دەبن لە ڕێکارەکانی سەرژمێری دانیشتوان، هاوکات ئاماژە بە پێویستی ئامادەبوونی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیاندا دەکات.
    "دلزار حەمە ساڵح" بەڕێوەبەری فەرمانگەی سەرژمێری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنیری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ڕایگەیاند: تیمەکانی سەرژمێری دانیشتوان بەبێ وەستان بە بەردەوامی کاردەکەن،جەختیشیکردەوە لە پێویستی ئامادەیی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان و خۆیان و خاو خێزانەکانیان بەدوور بگرن لە خزم و کەسوکاریان،تاوەکو ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پڕکردنەوەی فۆڕمی خێزان.
    "دڵزار حەمە ساڵح " ڕوونیشیکردەوە : قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا بۆ دڵنیابوونە لە بەشداریکردنی سەرجەم هاووڵاتیان لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوان،هەروەها بۆ بوونی ئەندامانی خێزان لە ماڵەکانیاندا  زۆر پێویستە،چونکە لە دوای 22ی ئەم مانگەوە ناتوانرێت هیچ ناوێک زیاد بکرێت.
    ڕاشیگەیاند : ئەو پرسیارانەی لە ئەندامانی خێزانەکە دەکرێن تایبەت و کورت دەبن، و کاتێکی زۆری پێناچێت.
    ووتیشی : لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا، بەهەمان پێوەر بەدواداچوون بۆ زانیارییەکانیان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە وردبینییان،هەروەها ئەنجامەکان ڕاناگەیەنرێن تاوەکو داتاکان وردبینیان بۆ نەکرێت و بەشێوەیەکی ناوەند پێداچوونەوەیان بۆ نەکرێت.