مالیکی جەخت لەسەر گرنگی کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچاریەک بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان لە ناوچەکە دەکاتەوە

سیاسی
  • 17-11-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ یەکشەممە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کەمکردنەوەی توند و تیژی و ململانێکان لە ناوچەکە و ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلانی فەلەستین و لوبنان کرد .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ یەک شەممە "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە "ئیلێنا ڕۆمانسکی" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەدیدارێکدا  بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ کرا و هەوڵەکانیش بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و هەروەها کۆمەڵێک پرس و مەلەفی جێگای بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێکران .
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مالیکی" جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی بەگوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئیدارەیەکی نوێی پێکدەهێنرێت.
    هەروەك جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مالیکی " ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی گرت سەبارەت بەو وێرانکاری و کوشتن و ئاوارەبوونی خەڵکی مەدەنی بێتاوان لە لوبنان و فەلەستین.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریکا  پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری عێراق دووپاتکردەوە، هەروەك جەختیشی لە  پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویست و بەردەوام کردەوە بۆ عێراقییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چوارچێوە ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.