بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش دەرکرد،کە تاوەرەکانی کارەبای لە تەلبارودیان لە ناوچەی عەبایجی تەقاندبوویەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکی تیرۆریستی سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش سەپاند دوای ئەوەی تۆمەتی تەقاندنەوەی کارەبای لە تەلبارود لە ناوچەی عەبایجی بەسەردا ساغ بوویەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: تیرۆریستەکە لە ساڵی 2015 کارێکی تری تیرۆریستی ئەنجامداوەو هەڵساوە بە تەقاندنەوەی بۆمبێک، و دەوریەیەکی سوپای عێراقیشی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس شەهید و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.