بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی ستراتیژێکی داهاتوو بۆ سیاسەتی دارایی لە وڵات کردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆك کۆمار ، لە کۆشکی بەغداد ، پێشوازیکرد لە" عەلی موحسین عەللاق " پارێزگاری بانکی ناوەندی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پلانی چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی حکومی و ئەهلی و پاڵپشتیکردنی کارەکانی بانکی ناوەندی کرا بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و بەدیهێنانی گەشەپێدانی ئابوری.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دانانی ستراتیژێك بۆ داهاتوی سیاسەتی دارایی بەگوێرەی ستانداردی ڕوون و شەفاف لەپێناو پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت و بۆ بنیاتنانی کەرتێکی بانکیی رەسەن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەبەرامبەردا "عەلی موحسین عەللاق " باسی لە پلان و رێککارەکانی بانکی ناوەندی کرد بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی تا بتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت لە روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئابورییەکان.