بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"ماتسومۆتۆ فوتۆشی" باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ڕایگەیاند، قەرزی پەرەپێدانی پاڵاوگەی بەسرە بە مەرجی ئاسان و بە ڕێژەی سوودی 0.2% ساڵانەیە،ئاماژەی بەوەشدا کە پڕۆژەکە سامانێکی پربەهایە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
"فوتۆشی " لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند : لە مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتنامەی قەرزی نێوان حکومەتەکانی عێراق و ژاپۆن بۆ قیستی شەشەمی قەرزەکە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی پاڵاوگەی بەسرە، بە بەهای 380 ملیۆن دۆلار، هەنگاوێکی گرینگە لە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
ڕاشیگەیاند : لە ساڵی 2022 لەوکاتەی کە پۆستەکەم وەرگرتووە، هەموو هەوڵێکم داوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، کە دەبێتە میراتێکی گرینگ بۆ نەوەکانی داهاتوو لە عێراق و ژاپۆن تا سوودی لێوەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشدا : دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە ، پاڵاوگەی بەسرە دەتوانێت بەرهەمە نەوتیەکان بە بەهای زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار بەرهەمبهێنێت لە ڕۆژێکدا.
ووتیشی : قەرزەکە بە مەرجێکی ئاسان بە ڕێژەی سوودی 0.2% ساڵانە،کە ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە بۆ 10 ساڵ دیاریکراوە.
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەم قەرزانە ئامرازێکی کاریگەرن بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا.