بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی لە گرنگی کارکردنی بەریتانیا و وڵاتانی زلهێز بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و لوبنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە " ستیڤن هیچن" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا گفتوگۆیان لەسەر کرا، بە شێوەیەک کە پەیوەندی و هاوکاری هاوبەش زیاتر بەرزبکاتەوە بەشێوەیەک کە سوودی بۆ عێراق و بەریتانیا هەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران، جەختی لە گرنگی کارکردن لەگەڵ بەریتانیا و وڵاتانی گەورە و نێو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە،بەمەبەستی کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە غەززە و لوبنانی کردۆتە ئامانج، هەروەها پێویستی ڕاگرتنی ئەو کارە دڕندانەیەی کە لەلایەن هێزەی داگیرکەرەوە ئەنجام دەدرێت، کە بۆتە هۆی هەزاران قوربانی ، ئەوە جگە لەو مەترسییە گەورەیەی کە بەردەوام شەڕەکە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دروستی دەکات.