وەزیری دارایی شەشەمین گرێبەستی قەرزی ژاپۆنی بۆ پڕۆژەی گەشە پێدانی پاڵاوگەی بەسرەی ئیمزا کرد

ئابوری
  • اليوم, 13:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"تەیف سامی" وەزیری دارایی، ئیمزای لەسەر گرێبەستی شەشەمی  قەرزی ژاپۆنی بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی پاڵاوگەی بەسرا کرد .
    تەیف سامی لە وتارەکەیدا لەکاتی واژۆکردنی قەرزەکە، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ووتی : لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی پلانی وەزاریدا تیشک خراوەتە سەر پێویستی داکۆکیکردن لە قەرزکردن بۆ سوودی پڕۆژی وەبەرهێنانی ئابووری بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کە دەستیانپێکراوە، لە ڕێگەی هاوکارییە ئابوورییەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی ژاپۆنی، حکومەتی عێراق دەستیکرد بە قەرزکردن لە لایەنی ژاپۆنییەوە بۆ دابینکردنی خەرجی پڕۆژەی گەشەپێدان لە پاڵاوگەی بەسرە،کە "ئەمە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ڕێگەی قەرزی دەرەکییەوە.
    ووتیشی : قەرزەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ بازاڕی عێراق کە ئێستا عێراق هاوردەی دەکات و بەم شێوەیە کار دەکات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان بەرهەمهێنان و خواست لەسەر نەوت، چونکە پرۆژەیەکی گرنگە کە بارگرانی ژینگەیی کەم دەکاتەوە لەڕێگەی تەکنەلۆژیای FCC کە یەکەم تەکنەلۆژیایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێت و لەڕێگەی ئەوەوە گۆگرد لە نەوتی گازی سووک لادەبرێت و لە ئەنجامدا کوالیتی بەرهەمەکانی ئەم پڕۆژەیە بەرز دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : قۆناغی شەشەمی قەرز لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ و کورتهێنانی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 و بڕیاری ژمارە 24805 ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ رێککەوتن لەسەر گەشەپێدانی پاڵاوگەی بەسرە بە بڕی 60 ملیار و 40 ملیۆن یەنی ژاپۆنی و بڕی (380) ملیۆن دۆلار ئیمزا کراوە، کە ئەمە دوایین قۆناغە لە زنجیرە قۆناغەکان کە لە  ساڵانی ڕابردوودا ئیمزا کراوە ، کە دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی، پرۆژەکە بە ئاسانی یارمەتیدەر دەبێت بۆ چالاککردنی کەرتی تایبەت لە پیشەسازی وزە لە عێراق و هەلی کار بۆ خەڵکی عێراق دابین دەکات. 
    ئەوەشی خستەروو : ئەم پڕۆژه لەلایەن وەزارەتی نەوت / کۆمپانیای پاڵاوگەی باشوور به خێرایی جێ بەجێ دەکرێت و ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکه گەیشتۆتە نزیکەی لەسەدا 93 و  تا ناوەڕاستی ساڵی 2025 سەرجەم کارکانی تەواو دەکرێت.