بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پلاندانان،ڕایگەیاند: کە داتای هاوڵاتیان لە سەرژمێری گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبووندا پارێزراون،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ناتوانرێت دزەپێبکرێت.
"مەکی غازی محەممەدی " جێگری سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سێرڤەرەکانی ناو وەزارەت بە تەواوی پارێزراون و کەس ناتوانێت بچێتە ژوورەوە جگە لەوانەی بەرپرسن لەبابەتەکە،وەک سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئامار.
ڕاشیگەیاند : کە پرۆسەکە کۆنترۆڵ دەکرێت بە کۆد و وشەی نهێنی بۆ ئەوانەی کە لە دەستەکەن و پەیوەستن بە پرسەکە و هیچ کەس و لایەنێک دەستی پێ ناگات.
ووتیشی : هیچ زانیارییەکی نهێنی سەبارەت بە هاوڵاتیان لە فۆڕمی سەرژمێریدا نییە، و هەموو داتاکان لە کارتی نیشتمانی یەکگرتوودا هەن، کە ئەزموونی پێشوومانە لەو بابەتەو دڵنیایشیدا : کە داتاکان 100 لە 100 پارێزراون و لەژێر چاودێری و کۆنترۆڵی عێراقدان.