دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەی دووشەممەوە باران و هەورەبروسکە روولەناوچەکە بکات

ناوخۆ
  • اليوم, 13:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێبکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی وڵات ،و پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە کە بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و ئەنبار و سەلاحەدین و کەربەلای پیرۆز 26 پلە و لە دەهۆك 20 پلە و لە هەولێر 23 پلە و لە نەینەوا 22 پلەو لە کەرکوک 25 پلە و لە واست و نەجەف و میسان 27 پلەو لە  دیوانیە و موسەننا  28 پلەو لەزیقار و بەسرە 29 پلەی گەرمی دەبێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ رۆژی سێ شەممە ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکور و باشووریش نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،لەگەڵ بوونی  ئەگەری هەورەبروسکە لە ناوچەکانی باکور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە گشتی لە  بەشێک لە وڵات.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان لە هەندێک کاتدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکور ئاسمان هەور دەبێت،لەگەڵ بارینی باران، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئاسمانی  وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.