بەدواداچوون-INA
"شی جین پینگ"سەرۆکی چین بە "جۆ بایدن"ی هاوتا ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە: دوای هەڵبژاردنی "دۆناڵد ترەمپ" پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین هیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نایەت.
"شی" لە میانەی وتاری دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا ووتیشی : ئامانجی چین دروستکردنی پەیوەندی سەقامگیر و تەندروست و بەردەوام و نەگۆڕە لە نێوان چین و ئەمریکا.
ڕاشیگەیاند : کە چین ئامادەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کار بکات بۆ پاراستنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکان و ئیدارەدانی جیاوازییەکان، بە مەبەستی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری پەیوەندییەکان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەل.
دواتر "جۆ بایدن " ستایشی هاوبەشە درێژخایەنەکەی لەگەڵ "شی " کرد و دانی بەوەدانا کە هەمیشە چاو بە چاو نابینن، بەڵام بە ڕاشکاوانە پەیوەندییەکە پەیوەندییەکی گرنگ بوو.
وتیشی: پەیوەندیی کراوە ڕێگری دەکات لە ئاڵۆزی نێوان وڵاتان بۆ ململانێ.
بایدن ڕاشیگەیاند : ئەوەی لە نێوان ئەمریکا و چین ڕوودەدات کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دەبێت لە جیهاندا، ئەمەش وایکردووە گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر شانی ئەوان بێت.