وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە دوو ڕۆژی سەرژمێرییەکەدا بڵاودەکاتەوە

ئەمنی
  • اليوم, 10:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە دوو ڕۆژی سەرژمێری گشتی دانیشتواندا بڵاوکردەوە.
    "عەمید میقداد میری " وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەنراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : قەدەغەی هاتووچۆ بۆ سەرژمێری دانیشتوان لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، و هیچ هۆکارێک نی یە بۆ زیادکردن و درێژکردنەوەی وادەیەک یان کاتێکی تر.
    داواش لە هاوڵاتیان دەکات : کە پابەندبن بە ڕێنماییە فەرمییەکان و پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن بۆ ئەوەی خۆیان لە دەنگۆ و زانیاری ناڕاست و نادروست بەدوور بگرن.