بەغدا-INA
"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتی کردەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق لە بارەی ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک
"ئەعەرەجی"پۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، تیایدا ڕایگەیاندوە: هەڵوێستی عێراق نەگۆڕە لەبارەی ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاک و ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک، هەروەها بە هەموو هێز و هەوڵێکەوە کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی عێراق لە هێورکردنەوەی دۆخەکە وکارکردن بەرەو رێگری لە پەرەسەندن و ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ ناو گۆڕەپانی شەڕی هەمەلایەنە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەعرەجی دەڵێت : ئەرکە مرۆیی و ئەخلاقیەکانی بیر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەخەینەوە،کە پێویست دەکات هەوڵەکانی زیاتر بخات بۆ بەکارهێنانی فشار تا کۆتایی بە شەڕی غەززە و لوبنان بهێنێت.