بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، پشتڕاستی كردەوە كە سەرژمێری دانیشتووان بنەمایەكی تۆكمە بۆ چارەسەركردنی بێكاری و هەژاری دابین دەكات.
مالیكی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (x) - دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی: لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، داوا لە هاووڵاتیانمان و جەماوەری بەشەرەف دەكەین بەشداری بكەن لە سەركەوتنی سەرژمێریەكە، ئەمەش چەندین كاریگەری ئەرێنی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرژمێری دانیشتوان بنكەیەكی زانیاری پێویست بۆ گەشەپێدان و حوكمڕانی ئەلیكترۆنی دابین دەكات، دەستنیشانكردنی سەرچاوە مرۆیی و ماددی و زانستییە بەردەستەكان، دابینكردنی بناغەیەكی تۆكمە بۆ چارەسەركردنی بێكاری و هەژاری، هەروەها دەستنیشانكردنی ئەو كەرت و ناوچانەی كە زۆرترین بێبەشن و پێویستیان پێیەتی و چاودێری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە تووشی دەبن.
سەرژمێری مافی هاوڵاتی بۆ بوونی و نوێنەرایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریش گەرەنتی دەكات.