بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی،پشتڕاستی كردەوە كە سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەرفەتێكی مێژووییە بۆ بەڵگەنامەكردنی واقیعی كۆمەڵایەتی و ئابووریمان.
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : داوا لە گەلی عێراق دەكەم كە بەشێوەیەكی كارا بەشداری سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بكەن، بەو پێیەی سەركەوتنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە ئەركێكە بۆ هەموو تاكێك، و مێژووییەكیشە دەرفەتێك بۆ بەڵگەنامەكردنی واقیعی كۆمەڵایەتی و ئابووریمان.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرژمێری بەشدارە لە بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ عێراق، بە دابینكردنی داتابەیسێكی ورد كە یارمەتیدەرمانە بۆ بڕیاردان كە خزمەتگوزارییەكان باشتر بكات و چارەسەری ئەو كێشانە بكەین كە ڕووبەڕووی هاوڵاتیانمان دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێوشوێنە گرنگە ڕێگە بە حكومەت و دەزگاكانی دەوڵەت دەدات كە هەژارترین ناوچەكان و بەرزترین ڕێژەی بێكاری و نزمترین ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەستنیشان بكەن، ئەمەش وامان لێدەكات چارەسەری كردەیی پەرەپێبدەین و پشتیوانی پێویست پێشكەش بەو ناوچانە بكەین هەروەها دەرگا بەڕووی دیدگایەكی ڕوون و ورددا دەكاتەوە كە خزمەت بە پلاندانان و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا بكات.
جەختی لەوە كردەوە كە سەرژمێری دانیشتووان:
1- زانیاری بە وردی بەڵگەنامە بكرێت، پێویستە هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی داتای ڕاست و دروست پێشكەش بكات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی ئامانجەكانی سەرژمێری بەدیهاتوون.
2- گشتگیری هەموو لایەك بەبێ جیاوازی: .
*عێراقییەكان لە ناوەندەكانی چاكسازی و شوێنەكانی دەستبەسەركردن مافی خۆیانە داتاكانیان لە سەرژمێری تۆمار بكەن.
* عێراقییەكانی ناو كەمپەكانی ئاوارەبوون هەمان مافیان هەیە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بەشداریكردنیان لە پلانەكانی گەشەپێدانی داهاتوودا.
*پێویستە ئەو عێراقیانەی لە ناوخۆی وڵاتدا نیشتەجێن، بەتەواوەتی بەشداربن لە پێشكەشكردنی داتاكانیان.
لەم چوارچێوەیەدا هەوڵی هەموو دەزگا حكومی و ئەمنییەكان بە نرخ دەزانم كە بەشدار دەبن لە سەركەوتنی پرۆسەی سەرژمێری، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵە هاوبەشەكان و بەشداری چالاكانە لەم پڕۆژە نیشتمانییە وەك هەنگاوێكی مێژوویی تۆمار دەكرێت كە ئیرادەی ئێمە بۆ بنیاتنانی عێراقێكی بەهێز و ئاوەدان نیشان دەدات.
جەختیشی لەوە كردەوە : با هەموومان دەست لەیەكتر بخەین بۆ داهاتوویەكی گەش بۆ وڵاتی ئازیزمان، و با ئیرادەی پتەوی خۆمان بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بۆ هەموو جیهان ڕەنگبدەینەوە.