سەرۆك وەزیران: حكومەت هاوكاری كۆمپانیا نێودەوڵەتییە متمانەپێكراوەكان لە كەرتی تەندروستیدا دەكات

ناوخۆ
  • 16-11-2024, 19:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتكردەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە متمانەپێكراوەكان لە كەرتی تەندروستی، هاوكات ڕایگەیاند كە ناوەندە تایبەتمەندەكان پایەیەكی گرنگن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نەخۆشخانەی تایبەتمەندی عێراقی-كۆریی بۆ چاودێری برینداری مەترسیدار (چڕ) لە شاری پزیشكی لە بەغدا كردووەتەوە.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا  بەپێی بەیاننامەكە: هەوڵەكانی حكومەت لە كەرتی تەندروستی و وویستی هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە متمانەپێكراوەكان وەك ڕێبازێكی پەسەندكراوی كاركردنن، جەختیشی لەوە كردەوە كە ناوەندە تایبەتمەندەكان پایەیەكی گرنگن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و گرنگی گشتاندنی ئەم ئەزموونە بەو شتانەی كە پێشكەشیان كردووە، جگە لە گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی بیمەی تەندروستی.
    ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیری تەندروستی نمایشی  لەبەردەم سەرۆك وەزیران كرد بۆ ئەو دەستكەوتانەی  كە لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنی حكومەتدا بەدەست هاتوون، بەگوێرەی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا پەسەندكرا، بەو پێیەی تەواوبوونی 13 نەخۆشخانەی نوێی پشتڕاستكردەوە ، 3 ناوەندی تایبەتمەند، دوو ناوەندی تایبەت بە سووتان، و 25 سەنتەری چارەسەری گورچیلە،16 نەخۆشخانەش كاری لەسەر دەكرێت، جگە لە بیمەی تەندروستی و بەڕێوەبردن و كارپێكردنی هاوبەش، كە ئەنجامە ئەرێنییەكانی هاوڵاتیان دەستیان كردووە بە بینینی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : نەخۆشخانە كراوەتەوە  كە یەكەم نەخۆشخانەیە لە جۆری خۆی لەسەر ئاستی عێراق - پێكهاتووە لە 4 نهۆم بە توانای 74 قەرەوێڵە، 3 هۆڵی نەشتەرگەری تەیاركراوە بە نوێترین ئامێری پزیشكی، سەنتەرێكی پێشكەوتوو بۆ قەستەرەی دڵ و مێشك، و. دوو مایكرۆسكۆپ بۆ دەستێوەردانی نەشتەرگەری.
    ووتیشی : نەخۆشخانەكە بە زیاتر لە دوو هەزار و 250 ئامێری پزیشكی تەیاركراوە، كە بریتین لە ئامێری پێشكەوتوو بۆ نازووری  كۆئەندامی هەرس، هەروەها 17 ئامێر بۆ نەخۆشانی لەكاركەوتنی گورچیلە و دوو هۆڵی چاكبوونەوە و كەرەنتینكردن، تاقیگەیەكی پێشكەوتوو، كۆگای دەرمان لەخۆدەگرێت ، بانكی خوێن،  تیشكی ئێكسی رەنینی پێشكەوتوو.