بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، نەخۆشخانەی تایبەتمەندی عێراقی كۆریی بۆ چاودێری برینداری مەترسیدار (چاودێری چڕ) لە شاری پزیشكی لە بەغدا كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران نەخۆشخانەی تایبەتمەندی عێراقی-كۆریی بۆ چاودێری برینداری مەترسیدار (چاودێری چڕ) لە شاری پزیشكی لە بەغدا كردووەتەوە.