بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پشتڕاستی كردەوە كە لە ڕۆژانی قەدەغەكردنی سەرژمێریدا هاتوچۆی فڕۆكەخانەكان بەردەوام دەبێت.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: جوڵەی سەرنشینەكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشكرد : سەرجەم گەشتەكان بە ئاسانی و بەپێی خشتەی گەشتەكان بەڕێوەدەچن، و لەوێش هیچ شتێك نییە لە ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا ڕێگرییان لێ بكات.
ڕوونیشیكردەوە : هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەیە بۆ ئاسانكاری لە هاتوچۆی سەرنشینەكان، هەروەها بلیتی گەشت و پاسپۆرتیش پەسەند دەكرێت بۆ تێپەڕین بەناو خاڵی پشكنین.