بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر پێویستی تەواوكردنی پڕۆژەكانی ساڵی 2024 پێش كۆتاییهاتنی كردەوە، هاوكات 35 پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ پەسەندكرا بۆ ئەوەی هاوپێچ بكرێن بە پڕۆژەكانی هەمان ساڵ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئاسایی تیمی خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاری كرد.
لە بەیاننامەیەكی ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا شایەتی پێداچوونەوەیەك بوو بە پێشكەوتنی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە تیمی هەوڵدان كاریان لەسەر دەكات، هەروەها ئەو ڕێژەی تەواوبوونەی تێیدا بەدەست هاتووە،هەروەها 35 پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ پەسەندكرا بۆ ئەوەی هاوپێچ بكرێن بە پڕۆژەكانی ساڵی 2024، و جێبەجێكردنیان لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە بەغدا و ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەستپێدەكات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی تەواوكردنی پڕۆژەكانی ساڵی 2024 پێش كۆتاییهاتنیان كردووەتەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو پڕۆژانە بەپێی تایبەتمەندییە تەكنیكییە ستانداردە بەرزەكان جێبەجێ بكرێن، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكە بۆ هاووڵاتیان لە شێوازی چۆنایەتی و جیاوازبێت.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە