بەدواداچوون - INA
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی كارای عێراقی لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەشوهەوای جیهانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پابەندبوونی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەشوهەوای جیهانی دووپاتكردەوە.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان (UNDP) لە ڕاپۆرتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگێڕاوە و بەدواداچوونی بۆ كردووە و ڕایگەیاندووە : كۆنفرانسی COPی لایەنەكان چیتر تەنها لوتكەی ساڵانە نییە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسەكانی كەشوهەوا، بەڵكو بووەتە پرسێكی سەرەكی لەسەر كارنامەی زۆرێك لەو وڵاتانە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر بووە وەك عێراق، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمە ڕەنگدانەوەی ئەولەویەتێكی بەرزە كە وەزارەتی ژینگەی عێراق لە پلانی ساڵانەی خۆیدا بەم بۆنەیە دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوونی عێراق كردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەشوهەوای جیهانی لە ڕێگەی ڕێنمایی و پشتیوانی بەردەوامی خۆیەوە، كە بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكەدا كردە ئەولەویەت لە كارنامەی حكومەتدا، ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداری عێراقییەكان بە شاندێك بە سەرۆكایەتی عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار لە كۆنفرانسی لایەنەكان بیست و نۆیەمین و بۆ جاری سێیەم، دەربڕینی پابەندبوونی عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی كەشوهەوای جیهانی، تەنانەت لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددیاتی ئێستای ناوچەیی.
ڕاپۆرتەكە ڕوونیكردەوە : كە عێراقییەكان بەتایبەتی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی شەپۆلی گەرمای بێ وێنەوە هەستیان بە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا كردوە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم هۆكارانە وادەكات ئایندە و توانای ژیانی عێراق وابەستە بێت بە وەڵامدانەوەی خێرا بۆ گۆڕانی كەشوهەوا، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە بەشداری عێراق لەو كۆنفرانسەدا بەڵگەیە.
هەوروەها ووتیشی : چیرۆكی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا چیرۆكێكی پڕە لە تەحەددا، بەو پێیەی عێراقییەكان لە هەموو هەنگاوێكدا بارگرانییەكە هەڵدەگرن، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا، كە هەندێكجار لە 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداری عێراق لە كۆنفرانسەكانی ئەم دواییەی لایەنەكان تەنها ئامادەبوون نەبوو بە شێوەیەكی نەریتی لە بیست و هەشتەمین كۆنفرانسی لایەنەكاندا، ئامادەبوونی عێراق تەنها لە بەشداریكردندا سنووردار نەبوو، بەڵام كۆشكێكی تایبەتی هەبوو، دانیشتنی دیار و بەرچاوی ڕێكخستبوو و سەرنجی چاوەڕواننەكراوی بۆ خۆی ڕاكێشابوو.
لە ڕاپۆرتەكەدا ڕوونیكردەوە : ئەمساڵ لە بیست و نۆیەمین كۆنفرانسی لایەنەكان لە باكۆ، پێدەچێت عێراق ئەو سەركەوتنە دووبارە بكاتەوە، ڕۆڵی خۆی بەهێزتر دەكات لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەكی بەهێزەوە، ئەم بەشداریكردنەش نەریتی نییە، وەك چۆن عێراق چەند مانگێك لەمەوبەر هەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتیكردنی گروپی عەرەبی لە دانوستانە تەكنیكییە سەرەكییەكان.
جەختیشی لەوە كردەوە: كە عێراق وەك نوێنەری گرووپی عەرەبی بەرگری لە بابەتگەلێكی سەرەكی دەكات كە كاریگەرییان لەسەر پێداویستییەكانی و پێداویستییەكانی ناوچەكە هەیە، وەفدی عێراقیش سەركردایەتی گفتوگۆی ڕەخنەگرانە دەكات سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا و گواستنەوەی دەریایی،ئەم ڕۆڵە دەنگی عێراق بەهێز دەكات و تەحەددیاتەكانی بەردەم وڵات و ئەو چارەسەرانەی كە لەسەر گۆڕەپانی جیهانی پێشنیاركراون دەخاتە ڕوو، ڕوونی دەكاتەوە كە ئەو ڕێوشوێنانەی كە ئەو كارانەی كە حكومەتی عێراق دەیگرێتەبەر ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا تەنها سیاسەتێك نییە بۆ عێراق، بەڵكو بووەتە شەڕێك بۆ مانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان (UNDP) هاوپەیمانێكی چەسپاو بووە لە ڕێڕەوی كەشوهەوای عێراقدا، لەو كاتەوەی عێراق پەیوەندی بە ڕێككەوتنی پاریسەوە كردووە لە ساڵی 2021، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان پاڵپشتی حكومەت دەكات بە یارمەتیدانی بۆ پەرەپێدانی بەشدارییە دیاریكراوەكانی لەسەر ئاستی نیشتمانی، ڕاهێنانی شاندی دانوستانكار و كاركردن شانبەشانی پێكەوە لەگەڵ حكومەت، بەتایبەتی وەزارەتی ژینگە، لەكاتی بەشداریكردنی پێشووی عێراق لە كۆنفرانسەكانی لایەنەكان، و ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی، جەختیشی كردەوە كە ئەمە پشتیوانی توانای عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ژینگەییەكان بەهێزتر كردووە و ڕێگایەكی نەرم و نیان داناوە بۆ داهاتوو، تیشك خستنە سەر ڕۆڵی عێراق لە COP 29 هەنگاوێكی گرنگە كە ڕەنگدانەوەی گۆڕینی وڵاتە بۆ داكۆكیكارێكی ناوازەی كەشوهەوا بۆ داهاتووی ناوچەكە.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە