وەك ئامادەكارییەك بۆ سەرژمێری دانیشتوان...سەرژمێری هەولێر ڕاهێنانی 300 ژماردەر تەواو دەكات

ناوخۆ
  • اليوم, 11:12
  • +A -A

    هەولێر -  INA- ئیڤان ناسر حەسەن
    ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، تەواوبوونی ڕاهێنانی بۆ 300 ژماردەر ڕاگەیاندووە وەك ئامادەكاری بۆ قۆناغی داهاتووی سەرژمێری دانیشتوان، ئاماژە بەوەش دەكات، ژمارەكاران ئەمڕۆ دەست بە سەردانی ماڵان دەكات لە ناو گەڕەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگا بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان.
    بەڕێوەبەری سەرژمێری هەولێر د.دلزار حەمە ساڵح لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: قۆناغی كۆتایی ڕاهێنانی 300 ژماردەرمان لە پارێزگای هەولێر تەواو كردووە، كە مەشق و ڕاهێنانەكانی تێدا بەردەوام بووە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی بەردەوام، ئاماژەی بەوەدا كە ژماردەرەكان دەست پێدەكەن، ئەمڕۆ سەردانی ماڵەكان دەكەین بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی خێزان كە كۆمەڵێك پرسیاری تێدایە، و ئەم هەڵمەتە تا كۆتایی 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا قەدەغەی هاتووچۆ دەسەپێندرێت، بەو پێیەی ژماردەران دووبارە سەردانی ماڵەكان دەكەنەوە بۆ دڵنیابوون لە دروستی زانیارییە تۆماركراوەكان یان بۆ تۆماركردنی هەر گۆڕانكارییەك كە لەو ماوەیەدا لە دۆخی خێزانەكەدا ڕوویداوە، زانیارییەكان بە وردی كات تۆمار دەكرێن.
    داواشی لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر كرد هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن و ماڵەكانیان بەڕوویاندا بكەنەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكان، جەختیشیكردەوە گرنگی بەشداریكردن لەم پڕۆسە نیشتمانییەدا كردەوە.