بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، بەشی كۆنتڕۆڵكردنی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پوچەڵكردنەوەی 27 پاشماوەی جەنگی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : شارەزایانی بواری تەقەمەنی لە ناوچەی گەسیرین بەساتین لە پارێزگای دیالە توانیان 27 پاشماوەی جەنگ پوچەڵ بكەنەوە، كە بریتین لە خشتی C4، نارنجۆك، بۆمبی چێندراو، كەلوپەلی تەقەمەنی، ئەو كەرەستانەی كە لەلایەن باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە بەجێیان هێشتبوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێكارە ستانداردەكان بۆ پوچەڵكردنەوی ئەم پاشماوەیە گیراوەتەبەر.