بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات باران بارین لە شوێنە جیاجیاكانی وڵات ببارێت.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكووریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لەبەشە شاخاوییەكانی، لەگەڵ پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
ئاماژە بەوەشكراوە : بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە بەغدا 26،دهۆك و سلێمانی 19، لە هەولێر و نەینەوا 21، لە سەڵاحەدین 24، لە واست، بابل، دیوانیە، موسەننا، و نەجەف 28 پلەی دەبێت و لە زیقار و بەسرە 29 پلە دەبێت.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە چەند شوێنێكی ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەی باكور و بەشەكانی ڕۆژهەڵات لەناوچەی ناوەڕاست، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات لە دەڤەری باكوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە شوێنە جیاجیاكان، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.