بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، باسی ئەو شایستە نیشتمانییەی كرد كە سەرژمێری گشتی دانیشتوانی نوێنەرایەتی دەكات، كە لەم هەفتەیەدا جێبەجێ دەكرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشخستنی دۆسیەی خزمەتگوزاری و ئابوری خۆی، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پاڵپشتی كارەكانی حكومەت دەبێت لە تەواوكردنی جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و ئامانجە بنەڕەتییەكانی.
لە كۆبوونەوەكە دەستی خستە سەر ئەو شایستە نیشتمانییەی كە نوێنەرایەتی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەكات كە لەم هەفتەیەدا جێبەجێ دەكرێت، هەروەها كاریگەرییەكانی لەسەر پلانی گەشەپێدانی درێژخایەن، جگە لە تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ناوچەكە و ئەو كارەساتانەی كە بەخەڵكی فەلەستین و لوبنان بەركەوتەی دەبن بەهۆی بەردەوامبوونی قەوارەی داگیركەر لە ئەنجامدانی تاوانەكانی، و بانگەوازەكانی عێراق بەردەوامبوون لە وەستاندنی كاردانەوەكانی.