سەرۆك وەزیران و عامری باس لە سەرژمێری گشتی دانیشتوان و گرنگی سەركەوتنەكانی دەكەن

سیاسی
  • أمس, 21:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر، باسیان لە سەرژمێری گشتی دانیشتوان و گرنگی سەركەوتنەكانی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی بەدر هادی عامری كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە خزمەتگوزاری گشتی و دۆسیەی نیشتمانی كرا، هەروەها ڕێگاكانی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بەتایبەتی دوای تەواوبوونی شایستە دەستووریەكە و هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە : هەروەها باس لە شایستەكانی داهاتوو كرا، دیارترینیان سەرژمێری گشتی دانیشتوان و گرنگی سەركەوتنەكانی بۆ ئەوەی ببێتە پایەیەكی زیادە بۆ پلانەكانی گەشەپێدان و چاكسازی ئابووری، جگە لە پێداچوونەوە بە بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لە ژێر ڕۆشناییدا و لە بەردەوامی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ وەستاندنی شەڕ و پەرەسەندنەكان.