بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان دووپاتكردەوە، هاوكات بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە.
لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2024 دووپات دەكاتەوە، هەروەها داوا لە نوێنەران دەكات ئاڕاستە بكەن و هانی هاوڵاتیان بدەن لە ناوچەكانیان بۆ هاوكاری لەگەڵ تیمە مەیدانییەكانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان بە ئامانجی سەرخستنی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرژمێرییانەی كە لە 20ی مانگدا ئەنجام دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە لەبەرچاوگرتنی بوونی نوێنەران لە پارێزگاكانیان و گرنگی سەرژمێری، بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی سەرژمێری دانیشتوان لە وڵاتدا دانیشتنەكان دەستپێبكەنەوە.