بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پلاندانان میكانیزمی سەرژمێری دانیشتوانی بۆ خەڵكی غەیرە عێراقی ئاشكرا كرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە سەرژمێری بیانییەكان هەموو وردەكارییەكانی ئەو پرسیارانە لەخۆناگرێت كە لە فۆڕمی سەرژمێری گشتیدا هاتووە.
عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرژمێرییەكە عێراقی و غەیرە عێراقییەكان دەگرێتەوە كە دەكەونە سنوورەكانی وڵاتەوە، بەڵام بە هەموو وردەكارییەكانی ئەو پرسیارانەی لە فۆڕمی سەرژمێریدا هاتووە نییە.
ڕوونیشیكردەوە : پرسیارێكی تایبەت هەیە بۆ بیانییەكان لە عێراق بە وەسفە جۆراوجۆرەكانیان، جا كرێكاری بیانی بن، یان كارمەند لە باڵیۆزخانەكان یان كۆمپانیاكان، یان پزیشك بە هەر پلەیەك بێت، ئاماژەشی بەوەدا كە بیانییەكان هەژمار دەكرێن، بەڵام تەنها بە پرسیاری تایبەتەوە.
سەرژمێریی دانیشتوانی گشتی لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەستپێدەكات، كە قەدەغەی هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، هەروەها نزیكەی 120 هەزار ژماردەر بەشداری سەرژمێرییەكە دەكەن، هاوكات وەزارەتی پلاندانان دووپاتیكردەوە كە ئەم سەرژمێرییە بەشدار دەبێت لە زانینی ژمارەی ڕاستەقینەی دانیشتووان و بارودۆخی ژیان كە بۆ مەبەستی گەشەپێدان وەبەرهێنان دەكرێت.
كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما