كەش و هەوا: باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • اليوم, 13:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سوكی پەرشوبڵاو لە نێوانیاندا و ساماڵ لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی باشوور، و پلەكانی گەرما بەگشتی نزیكە لە ڕۆژی پێشوو، لە دهۆك و سلێمانی 20، لە واست، بابل، كەربەلای پیرۆز، میسان، دیوانیە و نەجەف ئەشرەف 27، و موسەننا و بەسرە 28.
    ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە ناوچە شاخاویەكانیدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەی باكوور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.