بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، داوای لە روسیا كرد بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی زایۆنییەكان و گەیاندنی یارمەتی بۆ فەلەستین و لوبنان، ڕۆڵێكی چالاكانە بگێڕێت هاوتەریب لەگەڵ پێگەی نێودەوڵەتی خۆی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی لە میوانخانەی خۆی- پێشوازی كرد لە باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی روسیا لە عێراق ئێلبروس كوتراشیڤ، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك فایل كە جێگەی بایەخی هەردوولایە، و گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتە ناوخۆییەكان و پێشهاتەكانی ناوچەكە.
بە پێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی داوای لە روسیا كرد ڕۆڵێكی كاریگەرتر لە گەڵ پێگەی نێودەوڵەتی خۆی بگێڕێت بۆ گوشارەكان بۆ ڕاگرتنی تاوانەكانی جینۆسایدی زایۆنیەكان و هێنانی یارمەتی بۆ فەلەستین و لوبنان،و هۆشداریشی دا لە پلانێكی زایۆنیی بۆ هێرشكردنە سەر هەندێك وڵاتانی ناوچەكە، بە ئامانجی فراوانكردنی نەخشەی ململانێكان.
ڕاشیگەیاند:وەستاندنی دەستدرێژی بۆ سەر فەلەستین دەبێت بنەمای هەر دەستپێشخەرییەك بێت كە بۆ دانوستان بخرێتەڕوو.
هەر بە پێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی لەگەڵ كوتراشیڤ گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاجیاكاندا كرد، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و وزە، و داوای ئاسانكاریشی كرد بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو عێراقییانە كە ئارەزووی چوونە ڕووسیایان هەیە بۆ ئامانجەكانی پەروەردە و چارەسەركردن و گەشتیاری، هەروەها پتەوكردن و بەردەوامكردنی هەماهەنگی و پەیوەندی و هاوكاری نێوان لایەنی عێراقی و روسیا بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل و دوو وڵاتی دۆست بەدیبهێنێت تەوەرێكی تری دیدارەكەیان بوو.