بەسرە - INA
هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقیمان لەگەڵ هاوتا ئوردنیەكەی بەبێ گۆڵ یەكسان بوو لەو یارییەی كە لە یاریگای (جزع نەخلە) لە بەسرە بەڕێوەچوو، لە قۆناغی پێنجەمی كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026.
بەم ئەنجامە ئوردن پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی بە جیاوازی گۆڵ پاراست و لە پێش عێراقەوەیە كە لە پلەی سێیەمدا مایەوە و هەریەكەیان هەشت خاڵیان بەدەستهێنا.
كۆریای باشوور بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی دووەمی كۆمەڵەكانی گرتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە ئەنجامی 3-1 لە كوەیتی بردەوە.