پلاندانان میكانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە ناوچە كێشە لەسەرەكان ڕوون دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 14-11-2024, 20:44
  • +A -A

    بەغداد - INA - نەسار حاج
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان میكانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوانی ناوچە جێناكۆكەكانی ڕوونكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا: كە بڕیاردراوە لیژنەیەك لە پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە پێكبهێنرێت بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییەكە.
    وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیارەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە سەرژمێری دانیشتوان گرنگن، هەروەها 7 بڕیار تیشكیان خستۆتە سەر گەڕانەوە بۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی كە لە ساڵی 2010 دەرچووە، كە جیاكردنەوەی بابەتەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان و ئاماری دانیشتووان كە لە مادەی 140دا هاتووە.
    وتیشی :  یەكێك لە بڕیارەكان پێكهێنانی تیمێكی هاوبەشە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە جێناكۆكەكان و ئەم تیمانە لە نوێنەرانی پێكهاتەكانی عەرەب و كورد و توركمان پێكهاتوون و ئەگەر زۆرینەی مەسیحی لە ناوچەكەدا هەبێت ئەوا رەگەزی چوارەم دەخرێتە سەر تیمی مەسیحییەكان بۆ ئەوەی سەرژمێری لەو ناوچانە ئەنجام بدەن.
    رونیشیكردەوە: بڕیارەكان بایكۆتكردنی داتاكانی ناوچە جێناكۆكەكان دەردەكەن و كاریش بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە بەردەوامە كە بەدڵنیاییەوە لەكاتی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان جێبەجێ دەكرێت، كە لە 20 و 21ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.