وەزیری دەرەوە: ئێمە بەردەوامین لە جێبەجێكردنی بەرنامەی ئیستغلالكردنی غازی هاوەڵ

سیاسی
  • 14-11-2024, 19:55
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، تەئكیدیكردەوە: لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراق بەردەوامن لە جێبەجێكردنی بەرنامەیەك بۆ ئیستغلالكردنی غازی هاوەڵا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا - كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێفری بایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سەرچاوەكانی وزە كۆبووەوە،  لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی خولی بیست و نۆیەمینی رێككەوتننامەی لایەنەكانی كۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا (COP29)، كە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو.
    ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەو هەوڵانەی حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی ئەركە نێودەوڵەتییەكانی بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازی گەرمخانەیی و زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە و بەدەستهێنانی خۆژێنی لە سەرچاوەكانی وزەی كارەبادا.
    رونیشیكردەوە: وەزیر پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتەكان كرد سەبارەت بە هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی سووتانی غازی هاوەڵا لە پرۆسەی دەرهێنانی نەوتی خاو،و جەختیشیكردەوە: لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراق بەردەوامن لە جێبەجێكردنی بەرنامەیەك بۆ ئیستغلالكردنی غازی هاوەڵا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان، جگە لە تەواوكردنی پەیوەندی تۆڕكردن لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتی دراوسێ بۆ دابینكردنی كارەبا لە كاتی پێویستدا.
    هاوكات وەزیر ستایشی ئەو پاڵپشتییەی كرد كە وڵاتانی دۆست بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی لیژنەی هاوبەشی هەماهەنگی باڵای عێراق و ئەمریكا (HCC) پێشكەشی دەكەن.
    لای خۆیەوە، جێفری بایت،  بەپێی بەیاننامەكە - ئامادەبوونی چالاكانەی شاندی عێراقی لە خولی بیست و نۆیەمین كۆنفرانسی لایەنەكانی رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا (COP29) بەرز نرخاند، و هەروەك باسی لە ئامادەیی حكومەتی ئەمریكا كرد بۆ بەردەوامبوون لە ڕاوێژكاری و هاوكاری لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی كارەكانی لیژنەی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی عێراق و ئەمریكا.