لە یاریگای (خزع نەخلە) ..  یاری نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و هاوتا ئوردنیەكەی بەڕێوەدەچێت

وەرزش
  • 14-11-2024, 19:30
  • +A -A

    بەسرە - INA
    ماوەیەكی كەم لەمەوبەر لە قۆناغی پێنجەمی كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026 یاری نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیمان و هاوتا ئوردنیەكەی لە یاریگای (جزع نەخلە) لە پارێزگای بەسرە دەستیپێكرد.
    پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەكەمان بریتیە لە: ئەحمەد باسل، ڕێبین سولاقا، میرخاس دۆسكی، مەناف یونس، مستەفا سەعدون، سەعد عەبدولئەمیر، ئەمجەد عەتوان، ئەمیر عەماری، ئیبراهیم بایش، عەلی جاسم و ئەیمەن حسێن.
    هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی دووەمی گرتووە، دوای ئەویش ئوردن و عێراق دێت كە هەریەكەیان بە 7 خاڵ، جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی ئوردن، دواتر كوەیت و عومان بە سێ خاڵ و دواجار هەڵبژاردەی فەلەستین بە دوو خاڵ.
    هەڵبژاردەی نیشتمانی ئاواتەخوازە لە یاریگای خۆیدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت و سێ خاڵی گرنگ لە یارییەكەی پێنجشەممەدا بەدەستبهێنێت، ئەمەش چانسی سەركەوتنی ڕاستەوخۆی بۆ مۆندیالی 2026 زیاد دەكات.