بەغدا –INA
ئهمڕۆ پینجشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،جهختی لهوه كردهوه كه یاری نێوان عێراق و ئوردن دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەڕێز جەعفەر حەسەن ئەنجامدا و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنیان تاوتوێکرد"، هەروەها "تاوتوێی بارودۆخی گشتیان کرد لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و مەترسییەکانی بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی زایۆن بۆ سەر غەززە و لوبنان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ،سودانی هیوای سەرکەوتن و ئەدای باشی بۆ حکومەتی ئوردن بە سەرۆکایەتی حەسەن خواست" ههروهها جەختی کردەوە لەوەی کە "ئەمڕۆ عێراق میوانداری هەڵبژاردەی ئوردنی برای دەکات، لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا".هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد