سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر خێراکردنی تەواوکردنی مەرجەکانی داڕشتنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت دەکاتەوە

سیاسی
  • 14-11-2024, 17:20
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر خێراکردنی تەواوکردنی مەرجەکانی داڕشتنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت دەکاتەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی دامودەزگاکانی حکومەتی کرد و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو دۆسیانە کرا، کە لە خشتەی کاردا دانراون" هه‌روه‌ها جەخت کرایەوە لەسەر "چاکسازییە بەردەوامەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، و ئەوەی لە چوارچێوەی ئەولەویاتەکانی حکومەتدایە و پەیوەستە بە چاکسازی کارگێڕی و لە بەرنامەی حکومەتدا هاتووە".

    هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆك وه‌زیران جەختی کردەوە لەسەر" پێویستی خێراکردنی تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئەم دۆسیە گرنگە، کە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دواکەوت، و کاریگەرییەکی ئاشکرای هەبووە لەسەر ئەدای دامودەزگاکان بەدرێژایی چەندین ساڵ".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە "کاریگەری ناڕوونی یاساکان کرد، لە زۆرێک لە جومگەکانی دەوڵەت، جگە لە پێکدادانی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی هەندێک لایەن، بۆیە پێویست دەکات حکومەت بەردەوام بێت لە چاکسازی و گۆڕینی هەندێک بڕیار".

    له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ سودانی فەرمانی کرد "کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکان پەسەند بکرێت، بۆ ئامادەکردنی پێکهاتەیەکی یەکگرتوو بۆ وەزارەت و کۆمپانیا گشتییەکان، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی زانستی تۆکمە، کە لەگەڵ ئامانجەکانی دەوڵەتدا بگونجێت، و لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان لە عێراقدا".