بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە" عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی داوای لە تورکیا کرد کە هەژمار بۆ بانکەکانی عێراق بکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بانکی ناوەندی،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی لە شاری ئەستەنبوڵ چاوی کەوت بە " فاتیح کارهان" پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنی میکانیزمی ڕاستەوخۆی نوێ بۆ گواستنەوەی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا کرد، کە ئەمەش دەستپێکی قۆناغێکی نوێ یە لە پتەوکردنی پەیوەندییە بانکییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەمیانی دیدارەکه دا پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی له "هاوکاری له بواری یەکلاکردنەوەی کارتە بنکیەکانی عێراق له تورکیا کردەوه ،هەروەها داوای له بانکە تورکیەکانکرد کە حساب بۆ بانکه عێراقییه کان بکەنەوه بۆ فراوانکردنی کەناڵەکان بۆ گواستنەوەی پارە لەکاتی هاوردە کردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان له تورکیای دراوسێ.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بانکی ناوەندی تورکیا پاڵپشتی هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی عێراق دەکات لە ڕێکخستنی کارە داراییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە ببێتە کارئاسانی بۆ مامەڵە بازرگانیەکان.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : هەر لەو میانەیەدا " عەلی موحسین عەلاق"پارێزگاری بانکی ناوەندی و شاندی یاوەری لەگەڵ ئیدارە گشتییەکانی لقی ئەو بانکە تورکیانە کۆبۆتەوە کە لە عێراق لقیان هەیە و کاردەکەن ، تیایدا جەختیان لەسەر پێویستی فراوانکردنی بژاردە بازرگانییە بەرهەمدارەکانی نێوان هەردوو وڵات کردۆتەوە بە تایبەتی لە کەرتی بانکیدا.