بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،ڕایگەیاند : کە مەرجعیەتی باڵای ئایینی کێشەکانی دەستنیشانکردووە و چارەسەریشی بۆ عێراقێکی بەهێز خستۆتەڕوو، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فەتوای جیهاد بەس مەترسی تیرۆری لانەبردوە،بەڵکو هێزێک بوو دژی توندڕەوی لە عێراق و ناوچەکە و جیهان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پێشوازی کرد لە "محەمەد حەسەن " نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، و بەرپرسی نوێنەرایەتی یونامی،لەدیدارێکیشدا بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی ناوخۆیی ئاڵوگۆڕکراو ،و گفتوگۆکرا لەسەر ئەو ڕۆڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشتیوانیکردنی چاکسازی و پرۆسەی سەقامگیری لە وڵاتدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا بە قووڵی باس لە پلان و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا لە پاڵپشتی کردنی ڕەوتی سەقامگیری و چاکسازی لە وڵاتدا.
هەروەها باس لە ڕووداوەکان کرا کە لە ناوچەکە ڕوودەدەن و دیارترینیان تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین و لوبنان و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مەندەلاوی" ڕایگەیاند : کە مەرجعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەف،دیارترین کێشەکانی دیاریکردوە کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت و ئامۆژگاری پێشکەش کردوە بۆ چارەسەرکردنیان لە پێناوی نیشتمانێکی بەهێز ، بەنمونە فەتواکەی بۆ جیهاد لەکاتی رووبەڕووبونەوەی چتەکانی داعش، کە مەترسییەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە و جیهان دوورخستەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : مەندەلاوی ئەوەی خستەڕوو : کە عێراق ئێستا نوێنەرایەتی کلیلی دەروازەی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات،هەروەك هەوڵەکانی پەرلەمان و حکوومەتی بە ئامانجی ڕاگرتنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی وڕێگری کردن لە فراوانبوونی ململانێ لە ناوچەکەدا خستەڕوو ؛ کە قبوڵناکرێت کە ناوچەکە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ دەستێوەردان یان هێرشکردنە سەر برا و دراوسێکانمان.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە لایەن خۆیەوە،نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی مەندەلاوی کرد لە کاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵ و هەنگاوی دوو هێندە هەیە بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی زیاتر و پاراستنی دۆخی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی.