وەزارەتی ناوخۆ ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوەستانی خزمەتگوزاری پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەکەن

ناوخۆ
  • 14-11-2024, 15:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کە خزمەتگوزارییەکانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی وەستابێت .
    عەمید" میقداد میری " وتەبێژی وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : هیچ ڕاستییەک لەو دەنگۆیانەدا  نییە کە لە هەندێک سایتی سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە وەستانی خزمەتگوزاری پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
    ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە : کە ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە وەستانێکی 3 خولەکی لە سیستەمەکەدا هەبووە و دواتر سیستەمەکە گەڕاوەتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی،جەختیشی لەوە کردەوە کە خزمەتگوزاری دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەو بابەتە نییە.