بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،ڕێنماییدا کە پێویستە پەیوەندی بەردەوام لە نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کۆمپانیای شێڵ هەبێت،بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەتی عێراق دەکەن و لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەپێدانی ئابووریدا بگونجێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە: ئەمرۆ پێنج شەممە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پێشوازی لە "پیتەر کوستیلۆ " جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ بۆ بەشی دەرهێنان و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە عێراق و ئیمارات کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا لایەنەکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکە لە بواری وزە و پێشکەوتنی کارکردن لە پڕۆژە گەورەکانیدا لە عێراق لە بواری دەرهێنان تاوتوێکران، تەئکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان هەیە کە دەتوانن بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گاز و وزەی پاک،و پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن ، ئەوە جگە لە ئەگەری بەشداریکردنی لە پڕۆژەکانی وزەی یەکگرتوو، بەرزکردنەوەی ئاستی بەهای زیادکراوی سامانی نەوت و بەرهەمهێنانی غاز و کارکردن لە چوارچێوەی سنووردارکردنی پیسبونی ژینگەی لە جیهاندا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "سودانی" ئاماژەی بەوەدا کە بەرژەوەندی حکومەت هاوکاریکردنە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی نێودەوڵەتی،و پەرۆشی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و پەرەپێدانی، بەتایبەتی وەبەرهێنانی غاز و وزەی پاک نیشاندا،و جەختیکردەوە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ وەبەرهێنەران و پەرەپێدانی ئەم کەرتانە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و ئامانجەکانی بکات.