لە ڕۆژی تەندروستی نیشتمانی قوتابخانەکاندا سەرۆك وەزیران پابەندبوونی خۆی نوێ بۆ پشتگیریکردن لە دڵنیابوون لە پێداویستییەکانی سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران دووپاتدەکاتەوە

سیاسی
  • 14-11-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،پابەندبوونی حکومەتی بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان دووپاتکردووە.
    سەرۆک وەزیران "سودانی" لە پۆستێکدا  لەسەر  لاپەڕەی فەرمی خۆی لە سەکۆی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی نیشتمانی تەندروستی قوتابخانەکاندا، پابەندبوونی خۆمان بۆ کوڕ و کچەکانمان لە قوتابخانەکاندا دووپاتدەکەینەوە، بە پاڵپشتیکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی سەلامەتی جەستەیی و دەروونییان.
    سەرۆك وەزیران لە تویتەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە : کە وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بەردەوام دەبن لە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پەروەردەیەکی باش  کە تێیدا ئامانجەکانی پڕۆسەی پەروەردەیی لە هەموو ئاستەکاندا بەدی بهێنرێت، بەمەبەستی دروستکردنی نەوەیەکی تەندروست و سەلامەت لەسەر هەموو ئاستەکان بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باش بۆیان.