بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"بەسم عەوادی" وتەبێژی فەرمی حکومەتی فیدراڵ ،ڕایگەیاند: کە 7ی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی ئەو زوڵم و نادادپەروەریە دروست بوو ،کە بەرامبەر گەلی فەلەستین دەکرا و ئاماژەی بەوەشدەکات کە عێراق داوای چارەسەری هەمیشەیی بۆ پرسی فەلەستین دەکات نەک چارەسەری کاتی.
"عەوادی" لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: تێڕوانینی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی عێراق ئەوەیە کە 7ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی کەڵەکەبوونی زووڵم و نادادپەروەری بوو بەرامبەر گەلی فەڵەستین، بۆیە ڕووداوەکە بەم قەبارە و هێزە تەقیەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە کەسانێک هەن هەوڵ دەدەن ئەو دۆخە بەجۆرێکی تر نیشان بدەن و ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەر وەک شتێکی سەرسوڕهێنەر سەیر دەکەن،وەک ئەوەی نەیبەستنەوە بەڕووداوەکانی پێش خۆیی.
"عەوادی " ڕاشیگەیاند : قەناعەتی عێراق ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن کەڵەکەبوونی زوڵم و دەستدرێژی و نادادپەروەرییە بەرامبەر بە مافەکانی گەلی فەلەستین کە لە ساڵی 1948وە تاوەکو 2023 بەردەوامە و چاوپۆشی لێکراوە.
"عەوادی"دەشلێت: عێراق داوای چارەسەر دەکات کە چارەسەرییەکان دەستبەجێ و چارەنووسساز و کاریگەر و واقیعی بن بۆ زامنکردنی مافی فەلەستینییەکان،کە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و فەلەستینییەکان خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن و دەوڵەتێکی فەلەستینی کە قودسی پیرۆز پایتەختی بێت دابەمەزرێنن.
لە درێژەی قسەکانیدا "عەوادی " وتی: هەڵسەنگاندنی عێراق بۆ دۆخەکە ڕوونە، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەمین کۆنفرانسی قاهیرە کە دوای ڕووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو،سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە ئەگەر ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، ئەوە شەڕەکە هەمووان دەگرێتەوە و دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێت،وەک چۆن جەنگەکان وێرانکەرن بۆ ئابووری و وڵاتان و کۆمەڵگاکان و دژی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و سەقامگیرین،بۆیە ئێمە هێشتا نزیکین لە شەڕێکی هەمەلایەنە کاتێک شەڕ فراوان دەبێت، باسی گەشەپێدان ناکرێت و ئامانجی دوژمن خەرجکردنی ملیارەها پارەیە بەرەو چەک و شەڕ دژی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبری ئەوەی بچنە سەرمایەگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و خزمەتگوزارییەکان.
"عەوادی"ئەوەش دەخاتەڕوو: کە سیاسەتی عەرەبی و ئیسلامی بە گشتی نابێت بەرەو بژاردەی ڕەخنەگرانە بڕوات، بەڵکو دەبێت بەرەو هێورکردنەوە و چارەسەرکردنی بابەتە بە ئامرازەکانی فشار و لێکتێگەیشتن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانت زلهێز بڕوات،چونکە ئەم شەڕە تەنانەت لە بەرژەوەندی زلهێزەکانیشدا نییە،و وەک دەبینین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گەورەیە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ڕۆژئاوا و پەیوەندی وەبەرهێنان و نەوت هەیە ئەم ناوچەیە دڵی جیهانە بۆ وزە،کاتێک شەڕی تێدا هەڵگیرسێت، ئەوە تەنها ناوچەکە نییە کە زیانی پێدەگات،بەڵکو هەموو جیهان بەستراوەتەوە بەم ناوچەیە، کاتێک هەناردەکردن دەوەستێت ، کۆچبەری سەرهەڵدەدات و ڕێگە دەکرێتەوە کە گروپە تیرۆریستییەکان گوتارەکانیان دابڕێژنەوە و جارێکی دیکە بیجوڵێننەوە.
عەوادی بۆ (INA) جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق ڕۆڵی سیاسی خۆی بەشێوەیەکی کاریگەر گێڕاوە ، هەروەك ڕۆڵی کارکردنی لە پرسەکانی فریاگوزاری تا ڕادەیەکی زۆر ئەرکی خۆی بەجێهێناوە و هاوکاری پێشکەش بە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا کردوە، و بە هەموو توانامانەوە هەوڵماندا هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و میسر و دەسەڵاتی فەلەستین بکەین ، بە مەبەستی گەیاندنی کەرەستەی فریاگوزاری و هاوکاری بە ئاوارەکان و زیانلێکەوتووان ،هەروەها ئێمە ئێستا دیمەنێکی نوێ تراژدیدیا دەبینین،کە غەززەیەکی وێرانکراوە و کیانی زایۆنی بەردەوامە لە وێرانکردنی باشووری لوبنان، و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و باشووری لوبنان پێویستی بە هاودەنگی زیاتر لە وڵاتێک هەیە.
"عەوادی "روونیشیدەکاتەوە : کە دەبێت قوتابخانە و نەخۆشخانەکانی غەززە و باشووری لوبنان بکرێنەوە و خزمەتگوزاری ژێرخانی بەخێرایی تەواو بکرێن،کە ئەم هەوڵەش پێویستی بە هاودەنگی عەرەبی و ئیسلامی هەیە چونکە ئەم بابەتە عەرەبی و ئیسلامییە، جەختیشی کردەوە کە سەرۆک وەزیران داوای لە وڵاتانت عەرەبی وڵاتانی ئیسلامی کردوە سندوقێکی کۆمەک دابمەزرێنن،کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی یان یەکێک لە بانکە عەرەبی و ئیسلامییەکان یان دامەزراوەکان هەڵبژێردرێن و ئەو پارانەی کە باسمان کرد تێدا دابنرێت، و لیژنەیەک لە کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی پێکبهێنرێت،لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی دوای دامەزراندنی سندوقەکە،پلانەکان دادەڕێژرێن لەسەر چۆنیەتی گەڕانەوەی سندوقەکە، کە ئەم پلانانە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دادەڕێژرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی فەلەستین و حکومەتی لوبنان کە پەیوەندیدارن، و پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و باشووری لوبنان لە ڕێگەی ئەم سندوقەوە دەست پێبکات، بیرۆکەکەشی لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پێشنیار کراوە.