بەغدا-INA
شێخ "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و کاروباری یاسایی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا و تورکیا لە کۆماری عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : "شێخ عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی لە باڵاخانەی وەزارەت ،پێشوازیکرد لە "لیسا دیۆ بوڵغار" باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە کۆماری عێراق و "ئەنیل بورا ئینان"باڵیۆزی تورکیا لە عێراق.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەدیدارێکی هاوبەشدا لەگەڵ هەردوو باڵێۆز باس لەو بانگهێشتنامەیە کرا کە لەلایەن "میخائیل ئەنگیل موڕاتینۆس " جێگری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری هاوپەیمانی شارستانیەتەکان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە کراوە بۆ بەشداریکردن لە کارەکەدا لە دەیەمین کۆڕبەندی جیهانی بۆ هاوپەیمانی شارستانیەتەکانی پەیوەست بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە 25تاوەکو 27 ی تشرینی دووەمی 2024 لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت، و خواستی هەردوو ئیسپانیا و تورکیا، وەک دوو ووڵاتی سپۆنسەر و ئامادەکاری هاوپەیمانیەتیەکە نیشاندرا بۆ بەشداریکردنی عێراق لە ئاستێکی بەرزی نوێنەرایەتیدا، بەهۆی ئەو گرنگییەی کە عێراق هەیەتی ودەتوانی نوێنەرایەتی بکات، لەسەر بنەمای ئەزموون و مێژووی پێکهاتەی کولتووری و شارستانییەتیەکەی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بریکار "بەرزەنجی" جەختی لە گرنگیدانی عێراق کردەوە بۆ بەشداریکردنی چالاکانەی لە سەرجەم چالاکییەکانی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان بەتایبەتی کۆڕبەندی دەیەمی هاوپەیمانیەتیەکە،هەروەك جەختی لە گرنگی پەسەندکردنی ئامانجەکانی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان کردەوە، لەوانەش ڕێزگرتن لە هەموو گەلان بەبێ گوێدانە ئاین و کولتوور و مێژوو.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد