به‌غدا-INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنمایی به‌هه‌موو دام وده‌زگاكانی ڕه‌سمی وپاڕێزگاكانی دا كه به‌دواداچوون بۆكاری به‌شه‌كانی كاروباری هاوڵاتیان بكه‌ن.
به‌پێی نووسراوێكی حه‌مید غه‌ززی سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ئاراسته‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و پاڕیزگاكان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌په‌یوه‌ست نین به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كراوه و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی به‌ده‌ستی كه‌وتووه"تێدا هاتووه به‌پشت به‌ستن بهڕێنمایهكانی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت بهبهدواداچوونكردنی كاری به‌شه‌كانی كاروباری هاوڵاتیان له‌وه‌زاره‌ته‌كان وده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی نا سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كان كه‌پێویسته سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كه‌تواری كاری ڕۆژانهببن و ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ری ئاماده بكه‌ن به‌ڕێگای پێكهێنانی لیژنه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌ویش بهبهپێی فه‌رمانی دیوانی (24500) ساڵی 2024".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه كهراسپارده و پێشنیاره‌كانی لیژنه‌كانی ناوبرا بریتین له:
1ـ جه‌ختكردنه‌وه له‌هه‌بوونی هێلی په‌یوه‌ندی و ئه‌نته‌رنێت له‌به‌شه‌كانی كاروباری هاوڵاتیان له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان.
2ـ ئاماده‌كردنی ئه‌ساسی نووسینگه‌ی كاروباری هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌ردانیكه‌ران شیاو وگونجاو بێت.
3ـ بهدواداچوونكردنی به‌شی كاروباری هاوڵاتیان له‌ده‌زگای شه‌هیدان و مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدان له‌به‌شه‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌زگا و شیاندنی به‌شه‌كان له‌ڕێگای سه‌ردانیكردنی مه‌یدانیه‌وه بۆ بهڕێوبهراتییهكان و پێدانی گرنگیه‌كی زۆر به‌م بابه‌ته.