سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی لە بواری بەکارهێنانی وزەی ئاشتیانە دەکاتەوە

سیاسی
  • 14-11-2024, 11:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی لە بواری بەکارهێنانی وزەی ئاشتیانەدا کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە" سەرۆک کۆمار لە شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، پێشوازی له‌بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، فاتیح بیرۆڵ كرد له‌چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەکانی لە کاتی بەشداریکردنی لە لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP29).
    بە پێی بەیاننامە " سەرۆک کۆمار جەختی له‌گرنگی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی لە بواری کەڵک وەرگرتن لە ووزەی ئاشتیانە كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بوژاندنەوەی ئابووریی وڵات و سودمەندبوون لەسامانه‌كانی بە شێوەیەکی بەردەوام.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش کرد، هەروەها داوای لە ڕێکخراوەکە کرد کارەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق زیاتر بکات.
    لای خۆیەوە فاتیح بیرۆڵ  پشتیوانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی، وجەختی له‌خواستی ئاژانسەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاراستی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق كرده‌وه‌، ئاماژه‌دا كه‌مەبەستی سەردانیکردنی عێراق هه‌یه‌ بۆ بەدواداچوونی جددی بۆ کارە هاوبەشەكان.