وه زاره تی ناوخۆ: هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌به‌قاچاخ هێنان و دامه‌زراندنی کرێکاری بیانی ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ین

ئەمنی
  • 14-11-2024, 11:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    دوێنی، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا ئەو کرێکارە سووری و بەنگلادیشی و پاکستانییانەی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دێنە ناو عێراق لە 25ی ئەم مانگەوە به‌پێی یاسا ده‌گونجێنرێن، هاوکات دووپاتی کردەوە کە هەموو ئەو کەسانەی ده‌ستیان هه‌یه‌ لە به‌قاچاخ هێنان و دامەزراندنی کرێکاری بیانی ڕه‌وانه‌ی دەسەڵاتی دادوەری ده‌كرێن.
    فەریق میقداد میری، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، لەلێدوانێكی ڤیدیۆییدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی گەوه‌ریگرتووە، ڕایگەیاند" بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە 24832ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دەستکاریکردنی باری یاسایی کرێکارانی بیانی، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا کرێکارانی سوریا و بەنگلادیشی و پاکستانی لە بەغدا و ئەوانه‌ی له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ن کە له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆیان هاتوون،  له‌ڕۆژی 25/11/2024 تا 25/12/2025، بارودۆخیان  له‌گه‌ڵ یاساكان بگونجێرنێن.

    ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت داواکارییەکانیان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئوری حكومی بێت، به‌ڵام هه‌ر کەسێک کە سەلمێنراوە کە بەشدارە لە به‌قاچاخ هێنان و داڵدەدان و دامەزراندنی کرێکاری بیانی بەسه‌رپێچیكاری یاسا هه‌ژمار ده‌كرێت، ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت.