كه‌شناسی..پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 14-11-2024, 10:24
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، ده‌سته‌ی كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگه‌یاند وپێشبینی كرد كه‌پله‌كانی گه‌رما به‌رزببنه‌وه‌.

     ده‌سته‌ له‌ڕاگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی ساماڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك نزم ده‌بن. له‌به‌غدا ودیالای و كه‌ربه‌لای پیرۆز و ئه‌نبار 24 پله‌ و له‌نه‌جه‌فی شكۆمه‌ند و میسان 26 پله‌ و له‌هه‌ولێر ونه‌یناوا 21 پله‌ و له‌سلێمانی 19 وله‌به‌سرا 27پله‌ی گه‌رما ده‌بێت.

     هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسمان ساماڵ و هه‌وری گواله‌ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

     بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور نزیكی ڕۆژی پێشتر ده‌بن وله‌ناوچه‌كانی باشووریش تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌.

     بۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئاسمان ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك به‌رز ده‌بنه‌وه‌.