سەرۆکی وه‌زیران کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغدا

سیاسی
  • 13-11-2024, 22:57
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەهێنێت، کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لەخۆگرت، و دەگەڕێتەوە بۆ بەغدادى پایتەخت و سەردانەکە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرت:


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعوود بارزانی.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان عەلی باپیر.


    هه‌روه‌ها ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی هێز و پێکهاتە براوەکان لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.


    دانانی تاجە گوڵینەیەک لەسەر گڵکۆی سەرۆک کۆماری پێشووتر جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید.


     ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ ئەمینداری گشتی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلاحەدین بەهائەدین.


    ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی عەلی حەمە ساڵح.