سه‌رۆك وه‌زیران : پێویستە هاندەرانمان بە ڕوحێکی وەرزشییەوە هاندانی خۆیان نیشان بدەن

ناوخۆ
  • 13-11-2024, 22:03
  • +A -A

    بەغدا –INA

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگه‌یاند پێویستە هاندەرانمان بە ڕوحێکی وەرزشییەوە هاندانی خۆیان نیشان بدەن.

    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی "سڵاو لە هاندەرە دڵسۆزەکانمان کە ئێستا لە بەسرەن و لە دەستپێکی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالەوە تا ئەم قۆناغە هەستیارە بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەکەمان".

    سودانی داوای ئه‌وه‌یش كرد له‌ هانده‌ران كرد "لە یارییەکەی سبەینێدا هەڵبژاردەی ئوردنی برا لە بەسرە میوانمان دەبێت، پێویستە هاندەرانمان بە ڕوحێکی وەرزشییەوە هاندانی خۆیان نیشان بدەن، ئەمەش گوزارشت لە بەخشندەیی و میوانداریی عێراقییەکان دەکات".