بەغدا –INA
ئهمڕۆ چوارشهممه ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی کردەوە لەسەر دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی، بەمەبەستی بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پهرلهمانی كوردستان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی عەلی حەمەساڵح لە شاری سلێمانی کۆبووەوە".
ههرلە میانی کۆبوونەوەکەدا سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد"، و جەختی کردەوە لەسەر "دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی، بەمەبەستی بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەکان لە نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردنەکان"، هەروەها "سهرۆك وهزیران هانی هەمووانی دا بەشداری بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ باشترکردنی بارودۆخیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە عهلی حهمه ساڵح سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی، بۆ ئەنجامدانی دیدار کۆبوونەوە لەگەڵ هێز و چالاکییە سیاسییە جیاوازەکان، و جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانی کردنی حکومەت و ئامانجەکانی، بۆ پێشخستنی وڵات و پتەوکردنی سەقامگیری.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد